ناوهڕۆك
ئەکادیم
کۆنترین مەدرەسەی فەلسەفی یە لە یۆنانی، لەسەر دەستی ئەفلاتوون دامەزراوە لە ئەسینە لە ٣٨٧ پ.ز، وانەکانی (بیرکاری و فەلسەفە)ی لێ خوێندراوە، لەسەر دەرگای نووسرابوو ئەوەی ئەندازیاری نەبێ نەچێتە ژوورەوە، تا لە ساڵی ٥٢٧ز ئیمپراتۆر (جستیان) دایخست، دەڵێن بۆیە ناویشی ئەکادیم لێ نراوە چونکە بینایەکە بەرامبەر بێستانێک بووە بە ناوی (ئەکادیموس)، ئێستاش زیاتر بە زانکۆ و توێژینەوە زانستییەکان دەگوترێ ئەکادیمی.
سەرچاوەکان
1509 بینین